٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٠
Source: Mehrnews
کارناسی تورک باسی دەکات؛ ڕێککەوتنی ئێران و تورکیا لە سووریا

کارناسێکی تورکیا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی هاکان فیدان بۆ داڕشتنی ئاسایشی نوێ لە ناوچەدا، وتی: ئێران و تورکیا سەرەڕای ناکۆکییان لە دۆسیەی سووریادا، بە ئاراستەی هاوکاریدا دەچن.

 بەشی نێودەوڵەتی: یێشیم دێمیر کارناسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە هۆکارەکانی سەفەری هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاران وەک گرینگترین سەفەری وەفدێکی ئەو وڵاتە بۆ ئێران لە پاش شەڕی 12 ڕۆژە، بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهری ڕاگەیاند: سەفەری هاکان فیدان دەتوانێ هەنگاوێکی گرینگ بۆ چارەسەریی ناکۆکییە ناوچەییە دێرینەکانی نێوان دوو وڵات و هاوکێشەی هێزێکی نوێ بێت. لەمناوە ئەگەرچی لە دانوستانەکاندا باس لە پرسە ئابوورییەکانیش کرا، بەڵام تەرکیزی سەرەکی لە سەر دیپلۆماسی و ئاسایشی ناوچەیی وەک قەیرانی فەلەستین و غەزە، ئاگربڕی سووریا و لوبنان، سیاسەتی ناوچەیی ئیسرائیل، دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پرسی چەکدانانی پەکەکە بوو.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەو سەفەرە بۆ ئێران، دەرفەتێک بۆ کەمکردنەوەی گوشاری ئابووری لە قۆناغی پەرەسەندنی گەمارۆکان و تەشەنەی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلە، بۆ تورکیا، پەیوەندیی پاوەجێ لەگەڵ ئێران بەتایبەت بۆ ئاسایشی وزە، ئیدارەی هاوسەنگی هێز لە سووریا و عێراق و شەڕ لە دژی تیرۆریزم گرینگە. دیارە بە ئاوڕدانەوە لە پێگەی ئێران لای حیماس و حزبوڵڵا، هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی تورکیا لە غەزە دەتوانێ لە ڕێگەی ئەو پەیوەندییەوە تۆکمەتر بێت و هاوئاهەنگیی نێوان دوو وڵات لە ناوچە ناسەقامگیرەکانی وەک سووریا و لوبنانیش گرینگە.

ئەو کارناسەی تورکیا لای وایە ئەنقەرە و تاران پێداگرن لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە ناوچەییەکانی ئێستا، تەرکیزیان لەسەر هاوکارییە و جەختی کرد: لاوازبوونی پێگەی ڕووسیا لە ناوچەدا بەهۆی شەڕی ئۆکراین، مۆڵەتی ئەوە بە تورکیا و ئێران دەدا کە پێگەیەکی سەرتر لە ناوچەدا مسۆگەر بکەن. چونکە بێ‌گومان داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوین پەیوەستە بە تۆکمەی هاوکاری و دیپلۆماسیی سازێنەری نێوان ئەکتەرانی ناوچە.

یێشیم دێمیر هەروەها سەبارەت بە ناکۆکیی ئێران و تورکیا لە پرسی سووریادا، وتی: ئێران دەمێکەیە کە سووریای وەک ناوچەیەکی گرینگی ئەمنیی خۆی دەبینێ و ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر ستراتژیی ناوچەیی ئێران دانا. دیارە دابەزینی پێگەی ئێران لە سووریا و بەرزبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل، تورکیا و ئێرانی هان داوە بۆ هەڵسەنگاندنەوەی سیاسەتگەلی خۆیان لە سووریادا.

وتیشی: ئەگەرچی ئەنقەرە و تاران پێشتر لە پرسی سووریا پێکەوە ناکۆکییان بوو، بەڵام سەفەری فیدان بۆ تاران و ئامادەبوونی باڵوێزی نوێی تورکیا لە دیمەشق لەو سەفەرەدا، نیشاندەری پێشوازیی دوو لایەنە بۆ هاوکاریی نزیکتر لەو بوارەیە و ئەوە دەبێتە هۆی سازبوونی هاوڕایی و هاوئارستەکاریی نێوان هەوڵی تاران بۆ پاراستنی پێگەی لە سووریا و نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا.

ناوبراو داپەڕەکانی ئیسرائیل لە سووریا و لەوان پەیوەندیی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، بەکارهێنانی سووریا وەک ئامرازێکی گوشار لە دژی تاران، پاڵپشتیی لە پیكهاتنی دەوڵەتێکی ئۆتۆنۆمیی کوردی، بە هەڕەشەی ئەمنی بۆ تورکیا و ئێران زانی و زیادی کرد: تورکیا لایەنگری سازدانی پێکهاتەیەکی ئەمنیی جێگرەوەیە لە سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و گرووپگەلی تر و لەو چوارچێوەدا، دەکرێ سەفەری فیدان بە بەشێک لە گەڕان بۆ "داڕشتنی ئاسایشی نوێ" بۆ ناوچە لێک بدرێتەوە.

یێشیم دێمیر جەختیشی کرد: ئەگەر ئەو سەرفەرە بە مانای ڕێککەوتنی یەکجاری لە پرسی سووریا نەبێت، لانێهکەم هەنگاوێکی ئیجابییە کە نیشان دەدا ئەنقەرە و تاران لە هەلومەرجی ئێستادا بەدوای بەرزکردنەوەی هاوکاری و تۆکمەی هاوئاهەنگییەوەن و بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە هەر دوو وڵات پێگەیەکی بەرچاویان لە ناوچەدا هەیە، ئەو پەیوەندییانە دەتوانێ ڕێخۆشکەر بێت بۆ هەر دوو وڵات لە پێناو چاودێری‌کردنی گۆڕانکارییەکانی سووریا لە نزیکەوە و هەڵگرتنی هەنگاوی هاوبەش لە هەندێک بواردا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha